فۆتۆ: سان ساره‌ڤان
شوێن: گه‌له‌ری ئارام
فۆتۆ .. سان ساراڤان و ئارام عیسا
ئاماده‌بوونی  هاورێیانێکی ئازیز له‌ شاعیران و نووسه‌ران و خوینه‌رانی شیعر، شه‌وی 15 ی دیسامبه‌ری 2010 له‌ ماڵه‌ بچکۆله‌ و جوانه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ئارام عه‌لی، شه‌وێکی
 شیعر بۆ من سازدرا و هونه‌رمه‌ند تارا جاف به‌ ئامێری چه‌نگه‌که‌ی که‌شێکی ره‌نگاڵه‌یی به‌خشییه‌ شه‌وه‌که ... شه‌وه‌ شیعرییه‌که‌ پێشکه‌ش کرا به‌ مناڵانی دووچار به‌ نه‌خۆشی تالاسیمیا و کۆمه‌ڵه‌که‌یان‌ که‌ نوێنه‌ریان له‌ کۆڕه‌که‌دا ئاماده‌بوو