|
ناخودا |
|
به‌م دهمامكانهوه من و تۆ له دوو سيمورغی ئاوهڕووتكراو ده‌چين له‌سه‌ر دوا دارتێلی ڕۆخی ئه‌م شه‌قامه غه‌ريبه ههڵنيشتووين به ده‌ست و خه‌ته ناخۆشهكانمان نامه بۆ په‌له‌وه‌ره‌كانی دۆزه‌خ ده‌نووسين به‌م جلكانهی به‌رمانه‌وه من و تۆ هه‌ر ده‌ڵێی دوو بالوولی سهرقژنی ڕه‌ش پێستين فوو به ميزهڵانهكانی شه‌وی جه‌ژنا ده‌كه‌ين و پێكه‌نين ڕۆدهكهينه په‌رداخه كريستاڵييهكانهوه ورده زيخ دهگرينه ئه‌و ڕێبواره ههزهلييانهی كه به جانتای پڕ له مێووژهوه له هێڵه كاڵه‌كانی سنووره‌وه ڕه‌ت ده‌بن ( ئای كاپتن چۆن ئاوها زوو سه‌رت سپيی بوو!) ئه‌و كاته‌ی تۆ ته‌ماشای جامی وێنه‌كانی خۆت ده‌كرد من له‌گه‌ڵ كانياوهكانا شه‌ڕم بوو كاتێ تۆ نامه‌ی ژه‌نه‌راڵه خهواڵووهكانت ده‌خوێنده‌وه و به ئيمزا خواروخێچهكانيان پێدهكهنيت من له‌گه‌ڵ كزه‌با سۆزانييهكانا نوستبووم! به‌م قيافهتهوه من و تۆ له‌م ئاهه‌نگه‌دا هه‌ر ده‌ڵێی دوو تۆپه‌ڵ دووكهڵين ده‌ڕۆين ... تهنياييمان لێ ده‌ڕژێ داده‌نيشين ... تهممان لێ ده‌تكێ دهنووين ... شه‌ومان لێ ده‌چۆڕێ ( ئای كاپتن ... چاو چه‌ند تينووين!) هه‌ر ده‌ڵێی دوو ناخودای پير و كه‌نه‌فتی نێو قوڵايی زهرياكانين چنگ ده‌كه‌ين به ئاودا و ڕوخساری ماسييه لهسهرخۆچووهكان ته‌ڕ ده‌كه‌ين هاوارمان كرد: ئه‌م فه‌رده شيعرانه له‌كام به‌نده‌ر داگرين؟ قيژاندمان: ئه‌م عاتيفه ئێكسپايهرانه له‌كوێ ڕۆكهين؟ چرپاندمان: له كام گۆڕستاندا به‌دوای ئه‌و پۆستهچييه قۆشمهيهدا بگه‌ڕێين تا نامه‌ی كۆترهكانمان بداتێ و گمه به مناڵه جنێوفرۆشهكان ببه‌خشين! له‌م ئامبۆلانسهدا من و تۆ دوو نه‌وڕه‌سی هه‌وره‌بروسكه لێدراوين چۆڕ چۆڕ خوێنمان له‌به‌ر ده‌ڕوا و جه‌سته‌مان قرچه قرچ ده‌سووتێ كهنارييه خاينهكان دێن و له ڕۆخی سووری برينهكانماندا داده‌نيشن باسی دونيای قه‌فه‌س بۆ يه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ڵه‌شێره شه‌له‌كان دێن و مێژووی قوقاندن موتاڵا ده‌كه‌ن هه‌نگه خێله‌كان دێن و لای په‌پووله‌كان بوختان به‌ده‌می گوڵه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن چۆله‌كه سيخوڕهكان دێن و جريوه له دهخيلهی دزراوی منداڵه ئيفليجهكانا پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن ( ئای كاپتن ... ده‌ترسێم ڕۆژێ له تينووانا بخنكێين!) من و تۆ له‌م قووڵاييه دووره‌ی زه‌ريادا هه‌ر ده‌ڵێی بووكهبهبارانێين هاوينهكان به‌لێوی سوور و سينگ و مه‌مكی ڕووته‌وه به‌لاماندا ڕه‌ت ده‌بن هه‌ور ده‌جوون و بۆنی هه‌نجير له ههناسهيانهوه دێ به به‌رچاومانه‌وه لاشه‌ی سارد و سڕی زستانه گوناهه‌كان له زه‌ريادا ده‌نێژن ئای كاپتن چه‌ند ئه‌سته‌مه تازه بتوانين ئه‌م دارچناره پێكراوانه فريای خه‌سته‌خانه بخه‌ين چه‌ند ئه‌سته‌مه ئيتر بتوانين ئه‌م ڕۆحه وێران و غه‌ريبه له‌به‌ر ئه‌م هه‌تاوه ساردوسڕه‌دا ههڵخهين ئای تازه زه‌حمه‌ته به‌م بانگی شێوانه توتييه به‌ساڵاچووه‌كان به‌م نوكته هه‌رزانه بمانخه‌نه پێكه‌نين ئاخ ده بڵێ چۆن چۆنيی دڵمان پيشانی مانگ ده‌ين و سه‌رمان له چنگی ڕه‌شه‌با وه‌رگرين ئای ده بڵێ چۆن چۆنيی له‌م ئاوێنه شومانه بێينه ده‌ر وه‌ره با ده‌ستمان به سهراب بشۆين و وه‌ك دوو لاشه‌ی مۆمياكراو وه‌ك دوو نهيزهكی شپرزه وه‌ك دوو ڕاهيبهی زۆڵ وه‌ك دوو سيحربازی قاچاخ ده‌ست بنێينه پشت سه‌رمان و له‌سه‌ر به‌رزترين و ڕهقترين شه‌پۆل پاڵكهوين كاپتن ... چاو چه‌ند كاڵ بووينه‌ته‌وه! كاپتن ... چاو چه‌ند چهماوينهتهوه! كاپتن ... چاو چه‌ند ڕۆچووين!
ده بڵێ ئێمه له‌م هه‌موو ئاوێنه‌يه‌دا چ ده‌كه‌ين؟ لێره‌به هه‌ر ئێستا دێمه‌وه ده‌ڕۆم له‌بری حاجی ئاغای باخه‌وان ئه‌و جريوه گوناهانه كۆده‌كه‌مه‌وه كه جار جار له په‌لكی دره‌خته‌كانه‌وه ده‌وه‌رن _ لێره‌به هه‌ر ئێستا دێمه‌وه دێمه‌وه هه‌ر ئێستا له‌وساوه تا ئێستا ( موژگان ) هه‌ر له‌ژێر داركاجهكانا سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی قاجاره من دانيشتووم و سه‌رما دانه دانه نه‌شته‌ری تيژی به جه‌سته‌مدا ڕۆده‌با ئه‌و ده‌ڕوا و من گرمۆڵهتر ده‌بم ئه‌و هه‌نگاو ... به هه‌نگاو به ئه‌لبورزدا سه‌رده‌كه‌وێ و من ڕۆتر ده‌چم _ ( وای تازه ناتگه‌مێ ) بيرم دێ وامگوت! ئه‌و وه‌ك لاولاو به‌باڵای داركاجهكانا ده‌ئاڵێ من هێشوو هێشوو له دارمێوی ئه‌ندێشه ده‌بمه‌وه _ ( وای تازه مه‌حاڵه بگه‌م! ) بيرم دێت وامگوت لێره‌به هه‌ر ئێستا دێمه‌وه تاوێكی تر ئه‌لبورز نوێژی شێوان ده‌كا و ( پاركی ميللهت ) ديوانهكهی ( حافيز ) لهبهرباخهڵی ده‌ردێنێ ئارام بگره ههناسهيهكه و نهسيمی قهسيدهيهك عاتيفهپرژێنی ڕۆحمان ده‌كا خۆت بگره هه‌ر ئێستا به‌سه‌ر شاباڵی عيرفاندا دهپهڕينه ئه‌وبه‌ر و ڕووتيی خۆمان له ژووری ئاوێنه‌به‌ندی سه‌ده‌كاندا ته‌ماشا ده‌كه‌ين چاو له‌م ئاوێنانه‌دا چه‌ند سهيرين! چاو له‌م ئاوێنانه‌دا چه‌ند ڕووتين! تۆ له‌م ئاوێنه مه‌يله‌و مۆرهدا له درزێكی ئاسمانه‌وه به منی دارچواله‌ی ڕوواوی كه‌نار شه‌قامه‌كان پێدهكهنيت له‌م ئاوێنه ئهرخهوانييهدا دايكم پێكهنينی بهخڕێتیی زه‌ويی دێ تۆ خه‌ريكی دڕاندنی كاخه‌زه بههارييهكانيت و منيش كتێبی جوگرافيا ده‌خوێنمه‌وه لهمهيتردا نيشتيمان بێچووه نهوڕهسێكی غه‌ريبی كه‌ناره دووره‌كانی ته‌ره بوونه بۆنی هه‌ناسه‌ی مناڵانی ( چوخماخ ) و گمه‌ی كۆتره تفه‌نگ له‌شانه‌كانی لێ هه‌ڵده‌سێ ئای كچی خۆم ده بڵێ ئێمه له‌م هه‌موو ئاوێنه‌يه‌دا چ كارهين؟ پێمبڵێ ڕێكه‌وت بۆ ناو ئه‌م ئاوێنانه تووڕی داين يان بوونمان شپرزهيی خوداكان بوو له نيوهشهوێكی درێژی دوای به‌دمه‌ست بوونا؟ ناخودا ته‌ماشاكه تازه به‌تازه ده‌مانه‌وێ فێری زوبانی سه‌وزی دره‌خت بين به‌م عومره‌وه تازه خه‌ريكه ده‌مانه‌وێ له هه‌نده‌سه‌ی ساكاری پێكه‌نين و مردن بگه‌ين! تازه مه‌حاڵه بگه‌ين من گه‌ر بمه‌وێ بتگه‌مێ ده‌بێ سڵاوی هه‌زاران قاچاخچيی بسه‌نمه‌وه تا ده‌گه‌مه لات ده‌بێ له‌به‌ر سه‌دان بازرگان هه‌ستمه سه‌رپێ تا پێتده‌گه‌م ده‌بێ ده‌يان سياسهتباز بكه‌مه هاوڕێم تا ده‌گه‌م ده‌بێ مليۆنه‌ها نامه به عه‌تاره خهڵهفاوهكانا پۆستكهم ئای ناخودا تازه مه‌حاڵه له‌م ئاوێنانه بێينهدهر تازه مه‌حاڵه بگه‌ين كه ده‌گه‌ين هيچ نه‌ماوه ... هيچ نه پاره، نه ئاڵتوون، نه پێڵاو كه ده‌گه‌ين هيچ نه‌ماوه ... هيچ نه خۆشه‌ويستيی، نه شيعر، نه ئاو كه ده‌گه‌ين هيچ نامێنێ ... هيچ هيچ نه‌ماوه ... هيچ هيچ نه‌مابوو ... هيچ - لێره‌به ... سهدهيهكی تر دێمه‌وه خه‌م مه‌خۆ سه‌ده‌يه‌ك چ نييه هه‌ر هێنده‌ی زه‌مه‌نی سيگاركێشانێكه هه‌ر هێنده‌ی زه‌مه‌نی گوێڕادێرانه له رازی كورتی ئه‌ستێره‌يه‌ك هه‌ر هێنده‌ی گيانهڵای گهڵايهكه له‌سه‌ر پێخه‌فی زه‌ردی پاييزێك خه‌م مه‌خۆ ... سه‌ده‌يه‌ك چ نييه هه‌ر هێنده‌ی زه‌مه‌نی دركاندنی نهێنيی ماسييه‌كه لای كه‌نار هێنده‌ی زه‌مه‌نی سكوتی نێوان قسه‌ی دوو عاشقی ناشييه خه‌م مه‌خۆ ... سه‌ده‌يه‌ك چ نييه هه‌ر هێنده‌ی زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه‌ی شيعرێكه هێنده‌ی زه‌مه‌نی غهيبهتكردنی گوڵه لای په‌پووله هێنده‌ی فه‌نابوونی تامی مزری وشه‌ی خۆشهويستييه له زاردا سه‌ده‌يه‌ك چ نييه كورته وه‌ك ئه‌ندێشه‌ی سركی خۆشبهختيی كه‌مه وه‌ك زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌ی نوكتهيهك سه‌ده‌يه‌ك چ نييه كه‌مه وه‌ك شكانی تينوێتيی و تامه‌زرۆبوون كورته وه‌ك زه‌مه‌نی هه‌ڵدێران و فه‌نابوون - لێره‌به سهدهيهكی تر دێمه‌وه تا دێمه‌وه ئه‌مانه‌تی تۆ و چاوم ئه‌مانه‌تی تۆ و شيعرم ئه‌مانه‌تی تۆ و كچه‌كه‌م ئه‌مانه‌تی تۆ و كليلی ژووره‌كه‌م تا دێمه‌وه ئه‌مانه‌تی تۆ و نيشتيمان ئه‌مانه‌تی تۆ و وڕێنه‌ی شاعيره پيرهكانی هاوڕێم ئه‌مانه‌تی تۆ و بارانه قژ خهناوييهكانی مانگی دوو ئه‌مانه‌تی تۆ و ئه‌و پۆستهچييهی كه ڕۆژێک له ڕۆژان باوكم بوو تا دێمه‌وه ئه‌مانه‌تی تۆ و قومارچييهكانی شار ئه‌مانه‌تی تۆ و كوڕه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی گه‌ڕه‌ك ئه‌مانه‌تی تۆ و دره‌خته‌كانی باخی گشتيی ئه‌مانه‌تی تۆ و په‌نجه‌ره‌كانی نه‌خۆشخانه لێره‌به ... سه‌ده‌يه‌كه و دێمه‌وه دايكم گوتی : سڵاوی كێ بسه‌نمه‌وه؟ سه‌لام له كێ بكه‌م؟ پاسارييهكان ده‌نووك له هه‌وره‌كان ده‌ده‌ن چه‌ند چاك بوو ... گه‌ر فهرامۆشيی ڕه‌ها بووايه! گوتی : نيوهڕوانێ سه‌رێک له ژووره‌كه‌ت ده‌ده‌م ده‌بينم: ته‌نيايی له‌سه‌ر چهرپاكهت خه‌ون ده‌بينێ دهيبينم به ديواری ژووره‌كه‌تا هه‌ڵده‌زنێ جارجاره گوێ له مۆسيقا ده‌گرێ و هه‌ندێک جاريش شيعر ده‌نووسێ ده‌بينم نيوهشهوانێک هه‌ندێک كتێب له‌و سه‌ره‌وه به شه‌قامه‌كانی خه‌وندا دێنه‌وه دايكم گوتی: زۆر چاك بوو ... گه‌ر په‌يامێک به گه‌رده‌لوولدا بهاتبايه وايگوت و من كه‌وتمه گۆراني‌ی گوتن وايگوت و بازنه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی كۆتايی ڕه‌ها بوون وايگوت و جيهان به بێده‌نگيی له‌نێو چاوانما نووست!
سلێمانی 1992
|