|
له‌سه‌ر ئاگرم |
|
تابلۆی
دارا ئارام
جزیری
په‌له‌مه وه‌ک کۆتر
په‌له‌مه وه‌ک باران
په‌له‌مه وه‌ک مناڵیی
په‌له‌مه بۆ ده‌ستدان له فڕینی چۆله‌که‌یه‌کی
تازه
په‌له‌مه وه‌ک کیسه‌ڵێکی شه‌که‌ت
پێشی تانجی بده‌مه‌وه
په‌له‌مه بکه‌ومه‌وه وه‌ک ئاگر
په‌له‌مه بته‌نمه‌وه وه‌ک ڕه‌شه‌با
په‌له‌مه له‌گه‌ڵ قافڵه‌ی پێغه‌مبه‌رانێکی شه‌رمندا
به سوار ئه‌سپێکی سپی خه‌مگینه‌وه
ئێواره‌یه‌ک خۆم بکه‌مه‌وه به شاردا
په‌له‌مه بۆ ده‌ورکردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی که بڕیار بوو
دونیایان پێبگۆڕین
په‌له‌مه بۆ ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی نه‌مانکرد
په‌له‌مه بۆ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی نه‌ڕۆیشتین
په‌له‌مه بۆ هه‌ڵگژان به‌و خه‌ره‌ندانه‌دا
که نه‌مانوێرا خۆمانیان لێوه هه‌ڵدێرین
په‌له‌مه بۆ نووسینی ئه‌و نامانه‌ی نه‌ماننووسین
په‌له‌مه بۆ ئه‌و بتانه‌ی نه‌مانشکاند
په‌له‌مه بۆ ڕاوه‌ستان له‌به‌ر ئه‌و په‌نجه‌رانه‌دا
که هه‌رگیز نه‌مانکردنه‌وه
په‌له‌مه بۆ ئه‌و سوێندانه‌ی نه‌مانخوارد
په‌له‌مه بۆ ده‌ربازبوون له‌و سنوورانه‌ی
نه‌مانپساند
په‌له‌مه بمنێریت بۆ شه‌ڕێک
که نه به برینداریی لێی بێمه‌وه و نه به ساخیی
په‌له‌مه بمنێریت
بۆ بازاڕ
بۆ کڕینی نیو قاڵب سه‌هۆڵ و
نه‌ختێک دارچینیی و
کیلۆیه‌ک هه‌نار
په‌له‌مه ده‌ستت بگرم تا بزانم تا که‌م چه‌نده
تا بزانم چه‌ندم ده‌وێ بۆ وێرانبوون
تا بزانم باخ له کوێدا کۆتایی دێ
په‌له‌مه ده‌ستم بگریت تا بزانیت
دڵم له‌سه‌ر چه‌ندی عیشق لێده‌دا
تا بزانیت چیمه و
تا دڵنیابیت چه‌ند چرکه‌م ده‌وێ بۆ دیارنه‌مان
په‌له‌مه جانتاکه‌م هه‌ڵبگرم و
له دوای به‌له‌مێکدا دانیشم
په‌له‌مه له جامی پاسێکه‌وه
جانتاکه‌م فڕێده‌م و هاوارکه‌م
دابه‌زین هه‌یه و
بڵێم: من ئیتر نایه‌م ... ته‌واو!
په‌له‌مه له‌به‌ر ده‌متا خۆم هه‌ڵڕژم
تا ببینیت که هه‌ر ته‌نها چنگێک نقووڵ
ئینجانه‌یه‌ک عه‌تر
دوو سێ دێڕ شیعر و
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ره‌ش و سپییم
په‌له‌مه ببینیت که من هه‌ر ئه‌وه‌نده بووم و
له‌وه‌نده زیاتر نیم!
په‌له‌مه هه‌ڵکه‌م
په‌له‌مه بته‌نمه‌وه
په‌له‌مه داکه‌م
په‌له‌مه بڕه‌ومه‌وه
په‌له‌مه دایکم ببینمه‌وه و
به‌یانییه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیدا بمبا بۆ بازاڕ
ده‌ست له عه‌باکه‌ی به‌رده‌م و
له قه‌ره‌باڵخییه‌کدا بۆ خۆم ون بم
عه‌تارێک بمدۆزێته‌وه ...بمخاته گوڵدانێکه‌وه و
به قافڵه‌یه‌ک گوڵه له‌یلانکدا
بمنێرێته‌وه بۆ هیندستان
په‌له‌مه ئێواره‌یه‌کی زستان
که که‌س به ده‌ره‌وه نییه
وه‌ک ڕووناکییه‌کی کز
له کۆڵان به ده‌مدا بکه‌وم و
چه‌شنی دڵۆپێک ره‌نگ
بڕژێمه سه‌ر ده‌نکێک زیخ
بۆ یادگار!
ئابی 2010 |