|
که‌یوان .. ته‌نبووره‌که گه‌رم که ..!
|
|
ڕاسته ... دونیا زۆر سارده و
که‌س به ده‌ره‌وه نییه
به‌ڵام دڵنیام ... تۆ هه‌ر دێیت
ئێواره‌یه‌ک له کۆڵانه‌وه ... تا ئه‌ژنۆ له‌به‌فردا
خۆم ده‌که‌م به ماڵدا و
له حه‌وشه ..
به ده‌نگێکی زیقن ... هاوار ده‌که‌م
باجیی ... مژدانه‌م بده‌رێ
وا بزانم میوانمان هات...!
که هه‌میشه ماڵمان بۆ کۆڵانێکی تر ده‌گوازینه‌وه
خوشکه گه‌وره‌که‌م به دره‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵه نوێیه‌دا ڕادێ
به په‌ژاره‌وه دێت و ده‌چێ
هه‌ست ده‌کا ئه‌م ماڵه له بۆشاییدایه و
له‌وه‌دایه بڕووخێ
ده‌گه‌ڕێ و ده‌گه‌ڕێ
پێده‌چێ شتێکی لێ بزر بووبێ
به‌ڵام له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی شتێکی تر بێ
وه‌ک بڵێی به دوای دیوارێکدا بگه‌ڕێ
که پشتی پێوه بدا
وه‌ک بڵێی به‌دوای په‌نجه‌ره‌یه‌کدا بگه‌ڕێ
که به‌رامبه‌ری ڕابوه‌ستێ و لێیه‌وه
له ده‌ره‌وه بنۆڕێ
ده‌نگی دایکم له‌ژێرزه‌مینه‌که‌وه دێت
خوڕ خوڕ ده‌گری
دایکم هه‌میشه گریانه‌کانی خۆی ده‌با بۆ ئه‌وێ
ده‌یبا بۆ ناو حه‌کایه‌ته‌کان
وه‌ک ئه‌وه‌ی دایکم هه‌میشه بیه‌وێ شتێک له قووڵاییدا بشارێته‌وه
یان دوودڵ بێت به‌رامبه‌ر
وه‌فای ئاوێنه‌کان!
دایکم هێند بچکۆلانه و ساده‌یه
جێگه‌ی له یه‌ک وشه‌ی سێ چوار پیتییدا ده‌بێته‌وه
خوشکه‌که‌م هێند ته‌نیا‌یه
جێگه‌ی له ئاوێنه‌یه‌کی درز تێبووی قه‌د دیواره‌که‌دا ده‌بێته‌وه
منیش ئه‌وه‌نده گچکه‌م
به هاسانیی جێگه‌م له پێشی کۆلاره‌یه‌کدا ده‌بێته‌وه
که‌چی شاعیرێک هێند گه‌وره‌یه
به‌حاڵ له فڕۆکه‌یه‌کدا جێی ده‌بێته‌وه
ڕه‌نگبێ ئه‌و به خۆی نه‌توانێ بفڕێت
بۆیه به فڕۆکه ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن
ئه‌و له په‌نجه‌ره‌ی فڕۆکه‌وه ته‌ماشای دونیا ده‌کا
حه‌یفێک .. ئه‌و له‌وێوه
له هه‌ور و باغ و خه‌ڵک ده‌نۆڕێ!
ده‌نگی ده‌ف له ماڵی دراوسێکه‌مانه‌وه دێت
به
کوڕه‌که‌م ده‌ڵێم: نالی گیان منت خۆشده‌وێ یان ورچ؟
ئه‌و ورد گوێ ڕاده‌دێرێ
سه‌رێک له‌سه‌ر کتێبی حه‌کایه‌ته‌کان
به‌رزده‌کاته‌وه و ... به‌ده‌م ڕیتمی ده‌فه‌که و
به غه‌مێکی ساده‌وه ده‌ڵێ: باوکه ... ورچ!
جێگه‌پێکانی ئه‌و ... له حه‌وشه له‌سه‌ر به‌فره‌که هێشتا تازه‌ن
له جێگه‌پێی باڵنده‌یه‌ک ده‌چن
که له وڵاتێکی دووره‌وه فڕیبێ
بۆنی که‌سێکی نوورانیی لێ دێ
که قۆڵی لێ هه‌ڵکردبێ و
به چرایه‌که‌وه .... به‌ناو بیابانێک ڕێحاندا
به ده‌فژه‌نینه‌وه هاتبێ
باوکم له به‌یانیی زووه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه و
دیار نییه
باوکم ون بووه
خوشکه‌که‌م ده‌ڵی: ڕه‌نگبێ باوک به سه‌به‌ته‌یه‌ک گوڵه‌وه
له‌گه‌ڵ پۆلێک حاجی و له‌دواوه‌ی پیکابێکدا
سه‌فه‌ری کردبێ و چووبێته‌وه بۆ زێدی خۆی له گوندێکی دووری نیوده‌لهی
دایکم دڵنیایه که باوک به‌هۆی خه‌یاڵپڵاویی خۆیه‌وه
ماڵه‌که‌ی لێ تێکچووه
به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئێستا ئه‌و له چایخانه‌یه‌کی
بچکۆله‌دا
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پیاوی پیردا
ئه‌زنیف له‌سه‌ر هیچ ده‌کا
خۆ ڕه‌نگیشه له کۆڵانێکدا ڕێکه‌وتی هاوڕێیه‌کی دێرینی خۆی کردبێ و
به ده‌م قسه‌و یاده‌ورییه‌وه
بۆ خۆیان بۆ مزگه‌وتێکی خه‌مگین چووبن بۆ ته‌راویح..!
هه‌ست ده‌که‌م له‌م به‌فره‌دا
زۆر
زۆر
زۆر
ته‌نیام
حه‌زم ده‌کرد
تۆ ئێستا لێره بایت
هه‌موو شتێکت کردبا به گاڵته
بتکێشایه به شانمدا و بتگوتبا:
کاکی برا ... جا ئه‌وه چییه
هه‌ر گوێشی مه‌ده‌رێ ... خۆی حه‌ل ده‌بێ
حه‌زم ده‌کرد ئه‌م ئێواره‌یه تۆ به زه‌میله‌یه‌ک قۆخ و
به به به‌رچنه‌یه‌ک بۆنی بارانی تازه باریو و
قه‌ره‌باڵخییه‌کانته‌وه
دره‌نگانێک ... به دوو ده‌ستی پڕه‌وه
خۆت به ماڵدا کردبا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێک و
به‌ده‌ر له هه‌موو نائومێدییه‌ک
به‌ڵام دڵنیام ... تۆ ئێواره‌یه‌ک هه‌ر دێیت
ڕاسته دونیا
زۆر
زۆر
زۆر
سارده و
که‌س به ده‌ره‌وه نییه
به‌ڵام من
زۆر
زۆر
زۆر
دڵم خۆشه
چونکه تۆ
به ته‌نیاییه‌وه جوانیت و
هه‌ر له ته‌نیاییشدا دێیت
به‌ڵام من زۆر دڵم خۆشه
چونکه هه‌ر ئێستا ... تا ئه‌ژنۆ له به‌فردا
ڕاده‌که‌م و به شه‌قێک ده‌رگای حه‌وشه ده‌که‌مه‌وه و
به ده‌نگێکی زیقن هاوارده‌که‌م
باجی گیان .. مژدانه‌م بده‌رێ
وا بزانم میوانمان دێت!
ئازاری 2010
·
ناونیشانی شیعره‌که قسه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند شه‌هرامی
نازریی یه که چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک به‌ر له ده‌سپێکردنی کۆنسێرته‌که‌ی
له شاری گۆتینبۆرگ ی سوێد و به‌ر له‌وه‌ی بچێته سه‌ر سه‌حنه، به
هونه‌رمه‌ندی ته‌نبوورژه‌ن که‌یوانی که‌لهوڕ ی گووت.
|